Strict Standards: Only variables should be passed by reference in /customers/a/1/3/razzazi.se/httpd.www/inc/functions.inc.php on line 489 Razzazi
Strict Standards: Only variables should be passed by reference in /customers/a/1/3/razzazi.se/httpd.www/inc/show.news.php on line 140 Strict Standards: Only variables should be passed by reference in /customers/a/1/3/razzazi.se/httpd.www/inc/functions.inc.php on line 548 Strict Standards: Only variables should be passed by reference in /customers/a/1/3/razzazi.se/httpd.www/inc/functions.inc.php on line 549 Strict Standards: Only variables should be passed by reference in /customers/a/1/3/razzazi.se/httpd.www/inc/functions.inc.php on line 563 Strict Standards: Only variables should be passed by reference in /customers/a/1/3/razzazi.se/httpd.www/inc/functions.inc.php on line 489

تاهیر تۆفیق!

ساڵی 1958 که‌ عه‌بدولکه‌ریم قاسم هاته‌ سه‌ر ده‌ور و پاشان له‌گه‌ڵ کورد نه‌سازا و شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزان ده‌ستی پێکرد و هه‌روه‌ها جمووجووڵی کومیته‌ی ئینقلابی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی بنده‌ستی ئێران‌ سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و ئێراق که‌وتنه‌ پێوه‌ندیی به‌ستن و ئاڵوگۆڕی به‌ناو فه‌رهه‌نگی. حوکوومه‌تی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش وای نیشان ده‌دا که‌ پشتیوانی کورده‌، که‌چی په‌یتا په‌یتا جاسووسیان ده‌خزانده‌ ناو شۆڕشی ئه‌یلوول بۆ تێکدان و گێره‌شێوێنی.

ده‌وڵه‌تی ئێران له‌و کاته‌دا که‌وته‌ پلوپای ئه‌وه‌ که‌ رادیۆیه‌ک دابنێن و رۆژنامه‌یه‌ک ده‌ر بکه‌ن، ئه‌و کاره‌یان کرد و رادیۆیه‌کی کوردییان له‌ تاران دامه‌زراند و‌ رۆژنامه‌یه‌کیان به‌ ناوی رۆژنامه‌ی کوردستان له‌ پایته‌خت ده‌رکرد.

حه‌ز ده‌که‌م له‌ سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ شتێک بڵێم، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ وێنه‌ی ئه‌سپێکی به‌ سه‌ره‌وه‌ بوو که‌ سووارێکی له‌ سه‌ر بوو، سوواره‌که‌ش ئاڵایه‌کی هه‌ڵگرتبوو، ........ له‌ سه‌ر ئه‌و ئاڵایه‌ کێشه‌یه‌ک درووست بوو، چونکه‌ رووی ئاڵاکه‌ به‌ره‌ و پێشه‌وه‌ بوو، ئه‌م شێعره‌شی له‌ سه‌ر بوو که‌ ده‌ڵێ

عه‌زیزم شاسوارێکه‌ گوزه‌ر کا گه‌ر به‌ ئه‌لبورزا
ده‌کا نووکی سمی ئه‌سپی له‌ خارا تووتیا په‌یدا

له‌ ساڵانی شه‌سته‌کان عه‌لی مه‌ردانیان له‌گه‌ڵ عارف جزیریی بانگهێشت کرد له‌ رێگای خانه‌قین و خۆسره‌وییه‌وه‌ بۆ کرماشان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ تاران، پاشان مامۆستا تاهیر تۆفیقیان بانگهێشت کرد، له‌و سه‌رده‌مه‌دا موشیر هومایۆنی شه‌هره‌دار سه‌رۆکی رادیۆ تاران بووه‌.

ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌ مامۆستا تاهیر تۆفیق، له‌ کرماشانه‌وه‌ دێته‌ تاران، له‌ رادیۆی تاران 4 مه‌قام و 4 گۆرانیی تۆمار ده‌کا، مه‌قامی سه‌با، مه‌قامی حیجاز، مه‌قامی به‌یات، مه‌قامی نه‌هاوه‌ند، له‌گه‌ڵ وتم ئه‌ی کچ، زووکه‌ ده‌ی و ناوی دوو گۆرانییه‌که‌ی دیکه‌م له‌ بیر نه‌ماوه‌.

به‌ڵام نه‌یانهێشت هیچیان بڵاو ببنه‌وه‌ و له‌ سه‌ر کاسێته‌کان نووسرابوون، غیرقابل پخش، واته‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ نابێ، هه‌تا وه‌کوو کۆمه‌ڵێک ئینسانی تێکۆشه‌ری وه‌کوو شوکرولڵای بابان له‌ رادیۆدا ورده‌ورده‌ بڵاویان کرده‌وه‌، ئه‌ویش دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی بارزانی.

ئه‌و کاته‌ی که‌ مامۆستا له‌ تاران ده‌بێ، داوا ده‌کا سه‌رێک له‌ شاره‌کانی کوردستان بدا، بۆ نموونه‌: مه‌هابادی شاری مام سه‌عیدی ماملێ و حوسێن قاقی و سنه‌ی شاری سه‌ید عه‌لێ ئه‌سغه‌ری کوردستانی و شاره‌کانی دیکه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تاقمێک زۆڵه‌کوردی جاسووس، شته‌که‌ ده‌گه‌یێننه‌ ساواک و ئه‌وانیش پێشی پێ ده‌گرن و سه‌ختی لێده‌که‌ن که‌ بۆی نییه‌ له‌ کرماشان زیاتر به‌ره‌و شوێنی دیکه‌ بڕوا!!

مۆستا ده‌ڵێ: که‌مانژه‌نێکی فارسیان به‌ نێوی یاهه‌قی هێنا که‌ نه‌یتوانی له‌گه‌ڵما ده‌رکه‌وێ، هه‌تا کورێکی گه‌نجی سوورکاریان هێنا.
مامۆستا تاهیر تۆفیق، یه‌کێ له‌ مه‌قامبێژه‌ زه‌به‌رده‌سته‌کانی کورده‌ که‌ وێنه‌ی نه‌بوو، به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌رهات و هه‌ستان و دابه‌زیندا. کاتی که‌ مه‌قام یان قه‌تارێکی ده‌گوت، به‌ هه‌ر هۆنراوه‌یه‌ک که‌ تۆماری ده‌کرد، که‌سایه‌تییه‌کی وای له‌به‌ر ده‌کرد که‌ زه‌حمه‌ت بوو به‌ هۆنراوه‌یه‌کی دیکه‌ بتوانی بیخوێنی.

یه‌کێک له‌ شانسه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا واته‌ سه‌رده‌می ده‌رکه‌وتنی رادیۆ هاتنه‌ روو، ئه‌وه‌ بوو که‌ هه‌رچی سینه‌ به‌ سینه‌ هاتبوو، ئه‌وان تۆماریان کرد و کردیان به‌ موڵکی خۆیان. چونکه‌ پێش ئه‌مان ده‌یان تاهیر تۆفیق و حه‌سه‌ن زیره‌کمان هه‌بوون که‌ وه‌کوو سه‌ربازی ون تێدا چوون و نێویان نه‌ما.

بارودۆخی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تاهیر تۆفیقی کرد به‌م تاهیر تۆفیقه‌ که‌ بوو به‌ که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی هونه‌ریی. ته‌کنۆلۆژیا له‌ به‌نێوبانگکردنی ئه‌م گۆرانیبێژانه‌دا ده‌وری هه‌بوو. هه‌ر هونه‌رێ وه‌ڵامده‌ری چۆنییه‌تی ژیانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه‌ له‌ بارودۆخی ئابووری خۆیدا.

ئه‌م گۆرانیگه‌له‌ی که‌ ئێستا ده‌رکه‌وتوون یان ده‌گوترێن گۆرانیی بازرگانین، دیاره‌ له‌گه‌ڵ نه‌سڵێکدا هاتوونه‌ته‌ روو که‌ ئه‌وانیش خۆیان ده‌رکه‌وته‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ن، درێژه‌ی هه‌یه‌...




          Design by Chia
Biyografi Film